پێش 4 کاتژمێر
مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان لەکەرکوک، باندێکی مەترسیداری دزیکردنیان دەستگیرکرد
مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان لەکەرکوک، باندێکی مەترسیداری دزیکردنیان دەستگیرکرد.
لەئۆپەراسیۆنێکی ورو چڕداو لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر، باندەکە دەستگیرکران.
مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان لەکەرکوک و بەتایبەتیش هۆبەی نەهێشتی تاوان لەبنکەی پۆلیشی ڕەحیم ئاوا، لەئۆپەراسیۆنێکدا باندێکی تایبەت بەدزیکردن لەماڵانیان دەستگیرکرد.
باندەکە، لەلایەن مەفرەزەکانەوە، لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە چاودێریکران و توانرا لەماوەی کەمتر 48 کاتژمێرو لەئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا دەستگیربکرێن.
سەرجەم ئەو شتومەک و کەلوپەل و پارەو کاڵایانەی باندەکە لەماڵانیان دزیبوو، دەستیان بەسەردا گیراو لێیان وەرگیرایەوە.
ئەندامانی باندەکە دانیان بەوەدا ناوە کەچەندین دزییان لەشوێن و ناوچەی جیاواز ئەنجامداوەو لەئێستاشدا ئەندامانی ئەو باندە بەپێی ماددەی 444ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.




