plus4
پێش 4 کاتژمێر
دەستەی کەشناسیی عێراق: تا ڕۆژی چوارشەممە باران بارین بەردەوامدەبێت و هەندێک ناوچە دەیبەستێت
بەپێی بەیاننامەیەک، دەستەى کەشناسیی عێراق پێشبینیدەکات تاڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، باران بارین لەعێراق بەردەوامبێت و پلەکانی گەرماش لەهەندێک ناوچە بۆ نزیکەی بەستن دادەبەزن.
🔸 لەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ئاسمان لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ڕوون دەبێت و لەهەندێک ناوچەکانی باشووریش نیمچە هەور دەبێت، لەناوچەکانی باکوورو هەرێمى کوردستانیش هەورى تەواو دەبێت.
🔸 ڕۆژی دووشەممە کەشوهەوا هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لەشەودا، تەمێکی مامناوەندیش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوورو هەرێمى کوردستان دروستدەبێت.
🔸 پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوە دەبێت و لە ناوچەکانی باشووریش کەمێک دادەبەزێت.
🔸 کەشوهەوای ڕۆژی سێشەممە نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لەشەودا، تەمێکی مامناوەندیش لەسەرانسەری وڵاتدا دروستدەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن.
🔸 ڕۆژى چوارشەممە بەگشتی هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی لەناوچەکانی باشوورو خۆرئاواو ناوەڕاست، هەندێکجار ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی پلەکانی گەرماى ڕۆژانى ڕابردوو دەبێت.




