Plus4
پێش 6 کاتژمێر
🔻خوێندكارانی چەمچەماڵ لەکرێی خوێندن دەبەخشرێن
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند ، لەپێناو بەشداریكردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵكی چەمچەماڵی دەوروبەری بۆ بەدەنگەوە هاتنی خوێندكارەكانیان لەم كارەساتە سروشتییەدا، بە واژووی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە پارەی كرێی خوێندنی خوێندكارانی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری كە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەكالۆریۆس، خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا)، لە سەرجەم زانكۆكان بۆ بڕی ماوەی كرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پێویستە خوێندكاران بە دیكیۆمێنتی یاسایی بیسەلمێنن كە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی كە زیانیان بەركەوتووە بۆ ئەوەی بڕیاری لێخۆشبوون لە كرێی خوێندن بیانگرێتەوە.




