plus4
پێش 7 کاتژمێر
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر سەبارەت بەپێكهێنانی کابینەی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبده‌ن.
دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان، یەکێتی و پارتی چەندین کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستی باڵا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ئەنجامدا، به‌ڵام له‌سه‌ر دابه‌شكردنی تەواوی پۆسته‌كان ڕێكنه‌كه‌وتوون.
هۆکاری نەگەیشت بەڕێککەوتنیشیان ئەوەیە کە پارتی هێڵی سووری بۆ هەندێک وەزارەت و پۆست داناوەو یەکێتیش سووره له‌سه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی كه پارتی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌و هێڵی سوور بۆهەر پۆستێک دووردەخاتەوە.




