تەم
plus4
پێش 7 کاتژمێر

شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە ئاگاداری رێگەکانی دەرەوەی کەرکوک بن بەتایبەت رێگەی کەرکوک- چەمچەماڵ بۆ سلێمانی چونکە تەمێکی چڕ دروست بوەو مەودای بینین بەتەواوی کەمبوەتەوە.

هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی هۆشداریی بەپەلە دەداتە خەڵکی کەرکووک و چەمچەماڵ و دەڵێت: دوای کاتژمێر 12ـی ئەمشەو و مژێکی چڕ دروستدەبێت تاوەکوو کاتژمێر 9ـی بەیانی یەکشەمە 14ـی12ـی2025.

داوا لە شۆفێران دەکات پاپەندبن بە ڕێنمایەکانی هاتوچۆ بەتایبەت ئەوکەسانەی ڕێگای دەرەوەی شار بەکار دەهێنن.