بافڵ
plus4
پێش ڕۆژێک

بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی شەهیدبوونی ئاسایشە بریندارکراوەکەی چەمچەماڵ، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی:

لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووم بە شەهیدبوونی کاک (ئاكۆ سابیر حەمە ڕەزا) کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکەیدا و بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی چەمچەماڵ بە ناحەق شەهیدکرا.

بۆ ئەم خەمە، پرسەو سەرەخۆشی لە خێزان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و هاوڕێ و هاوکارانی دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم. لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.

کەسوکاری سەربەرزی کاکە ئاکۆ دڵنیا دەکەمەوە پارێزەری پاراستنی مافەکانیان دەبم و بەهیچ شێوەیەک ناهێڵم خوێنی رۆڵەکەیان بەهەدەر بڕوات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان