قوباد
plus4
پێش ڕۆژێک

قوباد تاڵەبانی؛ جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند: زۆر بەداخەوە کاک ئاکۆ سابیر؛ کارمەندی دڵسۆزی هێزەکانی ئاسایش کە دوێنێ لەگەڵ دوو هەڤاڵی دیکەی لەکاتی ئەرکی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لەلایەن چەند چەکدارێک تەقەیان لێکراو برینداربوون، ئەمڕۆ لەنەخۆشخانە بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداو تێکەڵ بەکاروانی شەهیدان بوو.

دەشڵێت: لەدڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری سەربەرزی شەهید ئاکۆو هەموو هەڤاڵانی لەهێزەکانی ئاسایش و خەڵکی چەمچەماڵ و هەموو کوردستان دەکەم.

وتیشی: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم تاوانە چەپەڵە بێ سزای یاسایی تێپەڕنابێت و ئەو تاوانبارانەی دەستگیرکراون سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.