چەمچاڵ
plus4
پێش ڕۆژێک

کەمێک پێش ئێستا لەکاتی دابەشکردنی هاوکاری بەسەر هاوڵاتیانی لێقەوماوی قەزای چەمچەماڵ، کۆمەڵێک چەکدار پەلاماری هێزێکی ئاسایش دەدەن و دوو کارمەند بریندار دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان؛ هێزەکەی ئاسایش لەئەرکدا بونە کاتێک لەلایەن ئەو چەکدارانەوە پەلامار دراون و تەقەیان لێکراوەو دوو کارمەند برینداربونە.

یەکێک لەکارمەندە بریندارەکان فیشەک بەر ملی کەوتووەو دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.