کوشتن
plus4
پێش ٢ ڕۆژ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی ئەلبو دۆری سنوری پارێزگای سەڵاحەدین، مەفرەزەیەکی د١١عش بەجلی ئەفغانییەوە بۆسەیان بۆ (فەخری ئەحمەد ساڵح) موختاری گوندەکە داناوەو شەهیدیان کردووە.

فەخری ئەحمەد؛ فەرمانبەر بوە؛ تاکە رزگاربوی خێزانەکەی بوو چونکە ساڵی 2021 د١١عش هێرشی کردوەتە سەریان لەناوچەی زەلایەی سەڵاحەدین و هەمویانی شەهیدکردوە کە 7 کەس بونە.

دوای روداوەکە؛ نوسینگەی رۆژنامەوانی پارێزگاری سەڵاحەدین بەرپرسیارێتی هێرشەکەو شەهیدکردنی ئەو هاوڵاتییەی خستە ئەستۆی هێزە سەربازییەکان کە لەناوچەکەدان.