Plus4
پێش 4 کاتژمێر
فریادڕەسەکەی چەمچەماڵ؛ ئەو پیاوەی چەند چرکەیەک پێش روخانی دیواری خوێندنگەیەک نزیکەی 30 خوێندکاری رزگار کرد
کەمال فەتاح، ئەو کەسەی لە خوێندنگەیەک ژمارەیەک خوێندکاری لە روداوێکی نەخوازراو رزگار کرد، دەڵێت "کاتی لافاوەکە من لە ماڵی خۆمدا بووم، تەماشام کرد پاڵ دیوارەکە پڕ بوو لە منداڵ، خێرا ئەوەم بەبیرداهات کە ئاوەکە ئەم دیوارەش دەخات و دەڕوخێت، راشیگەیاند، زیاتر لە 30 منداڵ لە پاڵ دیوارەکەدا راوەستابوون، خۆشبەختانە توانیم هەموویان رزگار بکەم".




