Plus4
پێش 15 کاتژمێر
لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی مەکتەبی ئیدارەو دارایی گشتی یەکێتی، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لەتەواوی شەقام و کۆڵانەکان شاری چەمچەماڵ دەستیپێكرد بۆ بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی شارەکە و پاککردنەوەی شارەکە.
نەهرۆ محەمەد نوێنەری ئیدارە دارایی گشتی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، هەڵمەتی پاککردنەوە و لابردنی پاشەرۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەستیپێکرد.
وتیشی، بە زیاتر لە 250 کارمەند و 110 ئامێر هەڵمەتەکە دەستیپێکردووە، دەشڵێت؛ تیمەکانیان لە هەموو شوێنەکان دەستبەکاربوونەوە.
نوێنەری ئیدارە دارایی گشتی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە ئەمڕۆ هەموو ناوچەکان پاکدەکەنەوە.




