قەرەبووکردنەوە
plus4
پێش کاتژمێرێک

قوباد تاڵەبانی گەیشتە چەمچەماڵ و نووسینگەکەی کۆمەك و هاوکاریی سەرەتایی دەگەیەنرێتە شارەکە

بەمەبەستی هاوکاریکردن و بەهانەوەچوونی هاووڵاتیانی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ دەزگای لوتکە بەهاوکاریی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، کۆمەک و هاوکاریی بۆ چەمچەماڵ و دەوروبەری بەڕێکرا.

لەقۆناغی یەکەمدا، هاوکارییەکانی وەک خۆراک و پاککەرەوەو بەتانی و پێداویستیی نێوماڵ لەخۆدەگرێت و دەگەیەنرێتە ئەو خێزانانەی بەهۆی لافاوەکەی رۆژی رابردووە زەرەرمەند بوون.

کەمێک بەر لەئێستاش قوباد تاڵەبانی، بۆ ئاگاداربوون لەدۆخی دانیشتووانی چەمچەماڵ و هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی، گەیشتە شارەکە.