plus4
پێش کاتژمێرێک
وەزیری نەوتی عێراق: تائێستا زیاتر لە 13 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی هەناردەی دەرەوە کراوە
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: تائێستا زیاتر لە 13 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان، لەڕێی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە کراون.
وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی ئاشکراکرد کە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەنێوان 200 بۆ 208 هەزار بەرمیل نەوتدایە.




