plus4
پێش کاتژمێرێک
ڕەحیم عەبودی؛ سەرکردەی ڕەوتی حیکمە ئاشکرایکرد: چوارچێوەی هەماهەنگی، لیستی کاندیدانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە 9 کەسەوە کردووە بە 3 کەس کە یەکێکیان محەمەد شیاع سودانییە.
لەنێ ئەو کاندیدانەی لەلیستی کێبڕکێکاندا ماون، نوری مالیكییە، بەڵام لەپلانیدایە خۆی بکشێتەوەو سودانیش دووربخاتەوە، کەسی سێیەم کە قاسم ئەعرەجییە، بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دیاریبکات.
چوارچێوەی هەماهەنگیش لەبەیاننامەكەیدا ڕایگەیاند: لیستی كاندیدان بۆ 3 کاندید كەمكراونەتەوەو وادەیەکیش دیاریکراوە بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدێك لەنێوان سەرکردەکانی چوارچێوەکە، ئەویش بەكۆدەنگی.
ڕەحیم عەبودی؛ لەوبارەیەوە وتی: لەنێوان سێ كاندیدەكەدا یەكێكیان محەمەد شیاع سودانییە، ئەگەری زۆر هەیە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لەکۆبوونەوەی ئاسایی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بڕیار لەسەر یەکێک لەکاندیدەکان بدرێت.
ئەگەری بەهێز بۆ ناوی دوو كاندیدەكەی تر (نوری مالیكی) سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق)بن.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداریش، پلانەكەی مالیكی و هەندێك لەلایەنەكانی تری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دوورخستنەوەی سوودانی، دیاریكردنی كاندیدی چارەسەرە، واتە نە سودانی و نە مالیكی، بەڵكوو هەڵبژاردنی كەسی سێیەم، کە ئەگەری زۆر هەيە (قاسم ئەعرەجی) بێت.
ئامانجی خۆكاندیدكردنی مالكیش هەر لەسەرەتاوە بۆ جێبەجێكردنی ئەم پلانە بووە، بەڵام تائێستا دیارنییە هاوكێشە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكان بەتایبەت كاریگەریی ئەمریكا، تاچەند لەم بابەتەدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینێت، ئایا دەبێتە هۆی جێبەجێكردنی یا هەڵوەشاندنەوەی ئەم پلانە.




