plus4
پێش کاتژمێرێک
ئەمشەو شاعیرو هونەرمەند نەجم هۆگر؛ بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
نەجم هۆگر؛ لەساڵی 1956 لەشاری سلێمانی لەدایکبووەو بەشداریی لەدەیان کاری نوواندنی وەک شانۆیی و دراماو فیلمدا کردووە.
نەجم هۆگر؛ تائێستا دەیان هۆنراوەی لەلایەن هونەرمەندانی گۆرانیبێژەوە کراون بەگۆرانی.
ناوبراو ماوەی ساڵێکە بێدەنگەو بەشداریی هیچ کارێکی نەکردووە، بەهۆی ئەوەی تووشی جەڵتەی دەماغ بووبوو.




