plus4
پێش کاتژمێرێک
هەوراز شوانی بەڕێوەبەری ناحیەی شوان لەبارەی زیانەکانی لافاوەکەوە نوسیوێتی:
بەداخەوە نزیکەی ٤٠٠ حەوزی ماسی ودەیان کەلو پەلی کشتوکاڵی لە سنوری ناحیەی شوان بەدیاریکراوی لە گوندی کەپەنک وسماقەو جگیلەوقەرەناو گوندەکانی سەر زێی بچوک لە ناو چوون بەهۆی هاتنی لافاو وبەرزبونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچوک.
نقوم بونی پڕۆژەی ئاوی کۆمەڵگای خاڵخاڵان.
نقوم بون وێران بونی چەندان پارکی گەشتیاری لە سنورەکە.
چەندان خێزان تاوەکو ئێستا گیریان خواردوە لە ناوەراستی لافاودا، تیمەکانی حکومەت لە ئێوارەوە لە ئامادەباشیدان بۆ هاوکاری وبەهاناوە چونی لێقەوماوان.
سوپاس بۆ شارەوانی خاڵخالان وئاسایشی خاڵخاڵان وکارمەندانی فەرمانگەی ئاو وکارمەندانی فەرمانگەی کارەباو بەرگری شارستانی و تیمە تەندروستیەکانمان.
سوپاس بۆ خەڵکی بە ئەمەکی سنوری قەزای تەق تەق وکۆمەڵگای خاڵخاڵان کە بە یەک گیان وروح لە خزمەتی لێقەوماوانن.
داوا ئەکەین هەرچی زوە تیمێکی تایبەت لە حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم بێنە سنورەکەو بەچاوی خۆیان ئەم کارەساتە گەورەیە ببین و قەرەبوی زیان لێکەوتوانان بکەنەوە.




