plus4
پێش کاتژمێرێک
پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانیییەوە بۆ کارەساتەکەی ئەمڕۆی کەرکوک و چەمچەماڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمیی سەبارەت
بەکارەساتەکەی ئەمڕۆی کەرکوک و چەمچەماڵ بڵاوکردەوەو هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەی قوربانیان دەربڕی.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
هاوسۆز و هاوخەمی کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و سنووری کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کوردستانم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەواوی دامودەزگا و ئۆرگانەکانمان راسپاردووە لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە ئیدارییەکان بن و خزمەتی هاوڵاتییان بکەن.
سوپاس و دەستخۆشی بێپایانیش ئاڕاستەی تیمەکانی فریاگوزاری و هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە هاریکاریی تەواوی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بوون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان




