لافاو
plus4
پێش کاتژمێرێک

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، بڕیاریدا بە هاوکاری و پشتیوانیکردنی ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو لافاوەی ژمارەیەک گەڕەکی نیشتەجێبوونی گرتووەتەوە.

ئەمڕۆ بەهۆی بارانی بەلێزمەو دروستبوونی لافاوەوە، دوو کەس لە سنوری قەزای چەمچەماڵ گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی وتەی قایمقامی چەمچەماڵ زیاتر لە 500 ماڵ بەهۆی باران و لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.