چوار چێوەی هەماهەنگی
plus4
پێش 9 کاتژمێر

چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداو تاوتوێی کاندیدێکی بۆ سەرۆک وەزیران کردو ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە:

ڕاگەیاندراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی:

لەکۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی خستەڕوو، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و پشتیوانیکردنی پێویست بۆ قۆناغەکە.

لەکۆبوونەوەکەدا دیاریکردنی کاندیدێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراق تاوتوێکرا.

ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە تاوتوێی پەیوەندییە بەردەوامەکانیان لەگەڵ هێزە نیشتمانییەکان و لەنێوان هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا کرد.

ڕێککەوتن کرا لەسەر دیاریکردنی وادەی دیاریکراو بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی یەکلاییکردنەوەی بەرکەوتەکانی هەڵبژاردن.

چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشوازییکرد لەو هەنگاوانەی کاری هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەکان بەهێزدەکەن.