plus4
پێش ڕۆژێک
بەرهەمهێنان لەکێڵگەیەکی گرنگی نەوت لە عێراق ڕاگیرا
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز؛ له‌زاری دوو لێپرسراوی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراقییه‌وه ئاشکرایکرد: به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌كێڵگه‌ی خۆرئاوای قوڕنه‌ی2 به‌ته‌وای ڕاگیراوە.
ڕوونیشیکردەوە کە ڕاگیرانی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیەدا، به‌هۆی لێچوون و دزه‌كردنی نه‌وته‌وه بووە له‌ھێڵەکانی گواستنه‌وه‌یدا.
كێڵگه‌ی خۆرئاوای قوڕنه‌ی2، یەکێکە لەکێڵگە گرنگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەعێراقداو ڕۆژانە زیاتر لە 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت کە دەکاتە 0.5ی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهان.




