دروێنە
plus4
پێش ڕۆژێک

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: دەستمانکردووە بەتەمویلکردنی پارەی جوتیاران.

ڕوونیشیکردەوە: بڕی ئەو پارەیەی خەرجکراوە 233 ملیارو 999 ملیۆن و 993 هەزارو 760 دینارە.

ئاشکراشیکرد: ئەو بڕە پارەیە بۆ دانەوەی شایستە داراییەکانی ئەو جوتیارانەیە کە بەرهەمەکانی گەنم و برنجیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە لەوەرزی کشتوکاڵیی 2025دا.

ئەو بڕە پارەیە وەک گوژمەی حەوتەمی جوتیاران خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی، ئەمەش بۆ پێدانی ئەو پارەیەیە کە قەرزی جوتیارانە لای وەزارەت.