plus4
پێش 5 کاتژمێر
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشوهەوا ڕاگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێری شەپۆلەکە واتا لەشەوی ڕابردوەوە تا ئەمشەوی داهاتوو لە سنوری سلێمانی کە نزیکە بە چەقی شەپۆلەکە، ١٢٥ ملیم بۆ ٢٠٠ ملیم باران ببارێت.
دەشڵێت ، لە کەرکوک پێشبێنی دەکرێت ١٠٠ بۆ ١٢٥ ملیم باران ببارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد پێشبینی بۆ ناوچەکانی دیکە، هەولێر ٦٠ بۆ ٨٠ ملیم، دهۆک ٨٠ بۆ ٩٠ ملیم، هەڵەبجە ٩٠ بۆ ١٠٠ ملیم، کەلار ١٤٠ بۆ١٧٥ ملیم، پێنجوێن ٩٠ بۆ ١٥٠ ملیم، دەبێت.




