plus4
berî 2 meh
یانەی سەورەی کەرکوک توانیتی ببێتە خاوەنی میدالیای زێڕ
لە کێبڕکێی یانەکانی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا بۆ زۆرانبازی رۆمانی بۆ تازەپێگەیشتوان ، یانەی سەورەی کەرکوک توانیتی ببێتە خاوەنی میدالیای زێڕ بە کۆکردنەوەی ١٩٢ خاڵ .
شەوقی فەرەج ئەندامی دەستەی یانەکە رایگەیاند پاڵەوانێتیەکە لە لایەن یەکێتی رۆژئاوای ئاسیاوە بە هاوبەشی یەکێتی زۆرانبازی عێراقی لە هۆڵی وەرزشی یانەی ئەعزەمیە بەڕێوە چوو بە شداری ١٣٠ زۆرانباز لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە ، لەئەنجامدا یانەی سەورە توانیتی زۆرترین خاڵ کۆکاتەوە و ببێتە خاوەن میدالیای زێر





