plus4
پێش 10 کاتژمێر
هاوپەیمانیی نەسر: ئەم هەفتەیە چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاریدەكات
سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بەڕۆژنامەی سەباحی عێراقیی ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندە بەوادە دەستوورییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و چاوەڕوانی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكات لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە.
دەشڵێت: ئەمەش لەپێناو دەستپێکردنی پرۆسەی دەستووری و بانگهێشتکردن بۆ خولی نوێی پەرلەمان بۆ ئەنجامدانی دانیشتن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی ئەم هەفتەیەی دیاریكردووە بۆ هەڵبژاردنی كەسایەتییەك تا ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، لەسەر ئەو بنەمایەی سەرکردەیەکی بەتوانا بێت کە ڕەچاوی هەردوو لایەنی ناوخۆیی و ناوچەیی بكات و خاوەنی پاشخانی سیاسی و بەهێزی ئابووری بێت و نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی عێراق بکات.




