plus4
پێش 7 کاتژمێر
سوپای عێراق بەم شەوە چووەتە سەر گوندێکی کوردنشین لەپردێ
هێزێکی زۆری سوپای عێراق لە گوندی گورزەیی و کتکەی سەر بەناحییەی پردێ رێگری جوتیارانی کورد دەکەن دروێنەی بەرهەمەکانیان لەگەنمە شامی بکەن.
بەپێی زانیاریەکانی plus4 و بەڵگانەی بەدەست هاتوون ، ئەو زەویانە لەبنەڕەتدا موڵکی کوردن ، بەڵام ساڵی 1977 بەبڕیاری مەجلیسی قیادەی سەورە لەسەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکر دەستی بەسەردا گراوە.
زەوییەکە 1400 دۆنمە و بەپێی بڕیاری 949 دەستی بەسەردا گیراوەو پاشان بەدیاری دراوە بەکەسێک بەناوی مونیف حەواس لەجێی زەوییەک لەموسڵ کە بەناوی ئەوانەوە بووەو کراوەتە فڕۆکەخانە.
هەرچەندە لەدوای ساڵی 2003 دۆسێی ئەو زەوییانە لەناوچوبوون، بەڵام کوڕێکی مونیف کە بەهەمان شێوە ناوی حەواسە سکاڵای کردووەو بڕیاری دادگای بەدستهێناوەتەوەو تاپۆی دەرهێناوەتەوە بۆ ئەو زەویانە.
ئێستا سوپای عێراق لەسەر بنەمای سکاڵای ئەو کەسەی ناوی حەواسە گوایە تاپۆی هەیە رێگری لە جوتیارانی کورد دەکەن.




