كركوك
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

دلێر زێدان سەرۆکی دەستەی وەبەهێنانی کەرکوک راگەیاند، لەرێی کۆمپانیایەکی تایبەتمەندەوە خۆڵ و خاشاکی کەرکوک بۆ لەمەودوا سوودی لێ دەبینرێت و دەسوتێندرێت و دەکرێتە وزەی کارەبا.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی plus4 وتیشی ، پرۆژەیەکی گەورەی ریسایکلینی زبڵ و خاشاک لەکەرکوک دەچێت بواری جێبەجێکردنەوە کە لەبری فڕێدانی زبڵ و خاشاک ، کۆمپانیاکە کۆیاندەکاتەوەو دەیانسوتێنێت و کارەبای لێ بەرهەم دەهێندرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ماوەی کەمتر لە 10 رۆژی دیکە رێکارەکانی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکه تەواودەبێت و دەستبەکاردەبن.