Plus4
پێش ٢ مانگ
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بڵاوکردەوەو دەڵێت هێرشەکە بە دوو درۆن ئەنجامدراوە بەشێوەیەک، یەکێکیان کێڵگەکەی پێکا و ئەوی دیکەیان لە دەرەوەی کێڵگەکە کەوتووەتە خوارەوە
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە پاشماوەی هەردوو درۆنەکەش رەوانەی بەڵگەکانی تاوان کراون بەمەبەستی دەرهێنانی زانیارییەکانی نێو میمۆرییەکانیان
بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەوە، هێرشەکە لە باشوری کێڵگەکەوە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی قەزای خورماتووەوە ئەنجامدراوەو ئەمەش یانزەمین هێرشە لەو ناوچەوە کراوەتە سەر ئەو کێڵگەیە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لیژنەکە گەیشتووەتە ناوی ئەنجامدەرانی هێرشەکە کە لە چەند هێزێکی لە یاسادەرچوو پێکهاتوون بەشێوەیەک بەشێکیان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە
هاۆکات چەند راسپاردەیەکی داوەتە حکومەتی عێراقی تا بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم جێبەجێیان بکات ، وەکو دابینکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی و دووبارە بڵاوەپێکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی سەڵاحەدین، بەشێوەیەک کە هەر بۆشاییەکی ئەمنی پڕبکاتەوە
هاوکات سەپاندنی رێوشوێنی تووند بۆ بەکارهێنان و گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە هەموو جۆرەکانیەوە،





