لاجان
Plus4
پێش 12 کاتژمێر

هێزە چەکدارەکانی پارتی دەستیان کردووە بەدانانی کامێرای چاودێری لە کۆڵانەکانی گوندی لاجان و ئەمەش دانیشتیوانەکەی نیگەڕان و تووشی دڵەراوکێ کردووە.

دانیشتووانی گوندی لاجـان رایانگەیاندووە، ژمارەیەک ستوونی کارەبا لەناو گوندەکە بوونیان هەیە و لەئێستادا کامێرای چاودێرییان پێوەکراوەو لە رێیانەوە، چاودێریی هەموو جموجوڵەکانی ناو گوندەکە دەکرێت.

دەشڵێن، ژیانی تایبەتییان پێشێلکراوەو تەواوی نێو خانووەکانیان لەو کامێرانەوە دەرەکەون.