مسعود بارزاني
Plus4
پێش ڕۆژێک

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وەڵامی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی کە بە توندی وەڵامی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپەی دابوەوە رایگەیاند، ئەو لێدوانە بێڕێز و بێسنورانە لای ئێمە پەسەند نین و پێویستە بە زوترین کات ئەو هەڵە گەورەیە راسبکرێتەوە.

ئەردۆگان لە کۆبونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارت دادو گەشەپێدان وتیشی، وەکو حزب لەلایەن عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان و هەروەها لەرێی وەزارەتی دەرەوەش نێگەرانی و ناڕەزایی خۆمان بڵاوکردوەتەوەو داوای ڕونکردنەوە کراوەو دەبێت ئەو هەڵەگەورەیەی بارەگای بارزانی راستبکرێتەوە.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوەکەیدا، بە توندی وەڵامی دەوڵەت باخچەلی دایەوە و بە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینی ناوی بردووە .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، وامان دەزانی خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردوە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام دیارە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە بەڵام ئێستا لە پێستی مەڕدایە.