Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
لە 24هەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەی وەڵاتانی ئەندام لەدادگای تاوانی نێودەوڵەتی کە لەلاهای رێکدەخرێت؛ سەرۆکی دادگا بەراشکاوای رایگەیاند: دادگای تاوانی نێودەوڵەتی روبەروی هەڕەشە و رێکاری توند و فشار بوەتەوە و سەربەخۆیی دادگاکە دەکرێتە ئامانج و دەیانەوێت بەلارێیدا بەرن.
وتیشی؛ 9 لەبەرپرسانی هەڵبژێردراوی دادگا؛ کە شەشیان دادوەرن لەلایەن ئەمریکاوە سزادراون؛ ژیانیان لەمەترسیدایە و توانای ئابوریشیان لەدەستداوە و تەنانەت لەنێو وەڵاتانی ئەندامیش ناتوانن مامەڵەیی دارایی رایی بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو کە دەسەڵاتدارانی روسیاش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لەبەرپرسانی دادگا دەرکردوە کە کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەڵامەتیان هەیە.
سەرۆکی دادگا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە بۆ روبەروبونەوەی سزاکانی ئەمریکا کۆمەڵێک رێوشوێنیان گرتوەتەبەر کە بە نهێنی دەیهێڵنەوە.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کە بارەگاکەی لەلاهایەو یەکێکە لەشەش دامەزراوەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان؛ پەیماننامەی رۆمای بنەڕەتی بنەمای دامەزراندنی دادگاکەیەو 125 وەڵات وەک ئەندام پەیماناکەیان واژوو کردوەو پابەندن بە بڕیارەکانی.
لەماوەی رابردوودا دادگاکە ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر غەزە کردو وەک تاوانباری کۆمەڵکوژی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتەن یاهوو دەرکرد.
لەئێستادا جیا لەدادوەرەکان و داواکاری گشتی دادگاگە؛ بەشێک لەفەرمانبەرانی یاسایی دادگاکەش سزا دراون و هەموو مامەڵەیەکی داراییان راگیراوەو دەست بەسەر سەروەت و سامانەکانیانیشدا لەئەمریکا گیراوە.




