Plus4
پێش 3 کاتژمێر
دوای شەڕو ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی گوندی لاجان و دەرکردنیان لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان، دانیشتووانی گوندی لاجانی هەرکی نشین ڕایدەگەیەنن: چەند مەرجێکمان هەیە بۆ گەڕاندنەوەمان بۆ نێو گوندەکەمان.
دانیشتووانی ئەو گوندە، بەژن و منداڵ و پیرو پەککەوتەکانیانەوە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوویان لەنێو کەشێکی سارددا لەسەر شەقامەکان بەسەربرد، مەرجی یەکەمیان ئەوەیە هێزەکانی پارتی لەنێو گوندەکە بکشێنەوە.
مەرجی دووەمی گوندنشینەکانیش ئازادكردنی سەرجەم دەستگیركراوەكانیانە کە تائێستا لای هێزەکانی پارتی دەستبەسەرن.
بەپێی نوێترین زانیاریش، تائێستا چەکدارانی پارتی لەنێو گوندەکەو دەوروبەریدا ماون و نەکشاونەتەوە، چارەنووسی دەستگیرکراوانی گوندەکەش دیارنییە.




