بؤليسي كةركوكك
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 کاتژمێر

راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك بڵاویكردەوە، هێزەكانی پۆلیس تۆمەتبارێكی داواكراویان بە مادەی 406 دەستگیركردوە كە لەهەرێمی كوردستان داواكراوە.

 

دەشڵێت: ئەو داواكراوە پێشتر هاوژینی خۆی كوشتوە و بۆ دەرەوەی عێراق هەڵاتوە، لەئێستادا دوای گەڕانەوە، هاتبوە كەركوك و دەستبەجێ دەستگیركراوە.