ليزنةى بةغدا
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق؛ لیژنەیەكی باڵای بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ بۆ لێكۆَلینەوە لەپەلامارو هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرومۆر پێكهێنا و سەرۆكی دەزگای موخابەراتی نیشتیمانی و وەزیری ناوخۆی هەرێمی وەك ئەندامی لیژنەكە دەستنیشانكردو هاوپەیمانانیش پشتیوانیان دەبن.

 

هەروەك لیژنەیەكی هونەری لەكەسانی تایبەتمەندی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان راسپارد بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەكە.

 

ئەم بڕیارانە لەكۆبونەوەیەكی بەپەلەدا دراون كە كەمێك پێش ئێستا بەئامادەبونی وەزیری بەرگری و ناوخۆ و فەرماندەی دەزگای ئەمنییەكان ئەنجامدرا.