يةكيتى و بارتى
Plus4
پێش 3 کاتژمێر

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، کێشەی یەکێتی کورسی و وەزارەت نییە وەکو ئەوەی پارتی دەیڵێت، بەڵکو کێشە سەرەکییەکە حوکمڕانی هەرێمەو پارتی دەیەوێت بۆخۆی بەتەنها حاکم بێت و یەکێتیش ئەوەی لێ قبوڵناکات.

سەبارەت بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی سەر بە حزبەکەی دووپاتیکردەوە، یەکێتی ترسی لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو تەنها یەکێتی کورسییەکانی زیاد دەکات و لایەنەکانی دیکە بەپارتیشەوە کورسیەکانیان کەم دەکات.