كركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر

هێشتا مووچەی مانگی 9 نەدراوە هەرێم لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکات

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هەردوو لیستی مووچەی مانگەکانی 9و 10 لەلایەن بەغداوە پەسەندکراون.

ئاشکراشیکرد: ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەستدەکرێت بەئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 11 تا ڕەوانەی بەغدا بکرێت.

فازل نەبی؛ بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراقیش ڕوونیکردەوە کە تائێستا لەکۆی 4 مووچەی نەدراو، تەنها دوو مووچە مسۆگەرە کە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، ئەو دوو مووچەیە پێویستی بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ دێت، مەگەر ئەو دوو مووچەیەی مەترسیی فەوتانی لەسەرە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی پێویست بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: هەرکات دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی عێراق کرا، ئەوا ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی 9بۆ هەرێمیش دەنێرن.