ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنرێت
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد: پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی ئەو وێستگانەی کە مابوون کۆتاییان پێهاتووەو سەرجەم ئەنجامەکان بەڕێژەی %100 لەگەڵ ئەنجامی جیاکردنەوەو ژماردنی دەستی هاوتابوون.
لەوبارەیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کۆمیسیۆن دەستدەکات بەپرۆسەی دابەشکردنی کورسییەکان، لەگەڵ کورسییەکانی کۆتای ژنان و کەمینەکان.
ڕوونیشیکردەوە: نووسینگەی پارێزگاکان دەستیانکردووە بەپێدانی شریتی ئەنجامەکان بەهاوپەیمانێتی و لیست و کاندیدەکان.
ناوبراو دەشڵێت: پێدەچێت ئەمڕۆ یاخوود سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕابگەیەنرێت، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتاییش، بەبڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران، دەرگای تانەدان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕووی قەوارو لیست و کاندیداندا دەکرێتەوە.




