Plus4
berî 10 meh
کەرکوک.. ئەو خانووە زیادەڕۆیانە لەسەر ڕێڕەوەکانی ئاوی باران دروستکرابوون ڕووخێنران
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی کەرکوک، بەهەماهەنگیی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، هەڵمەتێکیان بۆ لابردنی ئەو زیادەڕۆییانە دەستپێکرد کە کرابوونە سەر چەم و ڕێڕەوەکانی ئاوی باراناو لەگەڕەکی پەنجا عەلی شارەکه.
لەهەڵمەتەکەدا ژمارەیەک خانووی بەزیادەڕۆ دروستکراو لەسەر ئەو ڕێڕەوانە ڕووخێنران، چوونکە بووبوونە مایەی مەترسی بۆسەر گیان و ژیانی هاووڵاتیان، ئەویش بەهۆی ئەوەی ئەو خانووە زیادەڕۆیانە پێشی ڕێڕەوەکانی ئاوی باراناوی لەگەڕەکەکە گرتبوو.
لەکاتی بارانی زۆرو دروستبوونی لافاودا، ئەو خانووە زیادەڕۆیانە بەریان بەئاوی باراناو دەگرت و دەبوونە هۆی پەنگخواردنەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو.
ئەم هەڵمەتەش بۆ سەلامەتیی گیانی هاووڵاتیان و دروستنەبوونی مەترسی لەسەر ژیانیان ئەنجامدرا.
پاش هەڵمەتەکەش، هەریەک لەتیمەکانی شارەوانی و ئاوەڕۆی کەرکوک، ئەرکی پاککردنەوەی ڕێڕەوەکانی ئاوی باراناویان پێسپێردرا.





