ئەنژومەنی باڵا
plus4
berî 4 meh

ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوایەک لەلایەنە براوەکانی هەڵبژاردن دەکات

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لەپەیامێکدا داوا لە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، پەلەبکەن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەپێی ئەو ماوە دەستوریەی دیاریکراوە.

داواشدەکات گفتوگۆو دانوستانەکان لەنێوان لایەنە براوەکان بەزووی دەستپێبکات و هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن پێکبهێنن کە مەبەستی ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی نوێی عێراقە.