plus4
پێش کاتژمێرێک
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : بە مەبەستی گۆڕانکاری لە خزمەتگوزاریەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان عێراق سیستەمێکی پێشکەوتوی بەکارهێناوە بە دابینکردنی ئەفسەرێکی رۆبۆت کە ناویان لێناوە کابتن حەسەن بۆ چاودێری دۆخی مەیدانی لە کاتی هەڵبژاردن.
راشیگەیاند کانتن حەسەن لەڕێی ئەو مەفرەزانەی کە لە سەرانسەری وڵات جێگیرکراون زانیاری هەواڵگری کۆدەکاتەوە و راستەوخۆ شیکاریان بۆ دەکات و رێنمایی و راسپاردەکانی بۆ فەرماندە مەیدانییەکان دەردەکات ، بە مەش کارەکە زۆر بە خێرایی و ئەنجامدەدرێت و خێراتر چارەسەردەکرێن




