plus4
پێش کاتژمێرێک
بڕیارە ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رابگەیەنێت.
لێپرسراوانی کۆمسیۆن رونیانکردوەتەوە ، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەدا، ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیەنن.
بەپێی ئەنجامەکانیش یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەکەرکوک 5 کورسی بەدەستهێناوە و براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکەیە لەو پارێزگاکەیە.
هاوکات رێبوار تەها کاندیدی ژمارە یەکی لیستی یەکێتی لەکەرکوک زیاتر لە 100 هەزار دەنگی بەدەستهێناوەو یەکەمی بێ رکابەرە لەسەر ئاستی پارێزگاکە.




