plus4
berî 4 meh
بەهۆی دەستڕێژی فیشەکەوە ئەفسەرێک بەسەختی برینداربوو
ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەقەزای خورماتوو، ئەفسەرێک بەسەختی برینداربوو.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک ئەمنی بە plus4ی ڕاگەیاند: بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەقەزای خورماتوو، ئەفسەرێک بەپلەی موقەدەم، بەهۆی دەستڕێژی فیشەکەوە بەسەختی برینداربوو.
ئەفسەرەکە لەدایکبووی ساڵی 1983یەو ئەفسەری لیوای 88ی هێزەکانی مغاویرە.
ئەفسەرەکە دانیشتووی ناوچەی زوبێری پارێزگای بەسرەیەو فیشەک بەر چاوی کەوتووە، لەئێستاشدا دۆخی تەندروستیی ناجێگیرەو لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی کەرکوک لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.





