دوزخورماتوو
Plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻لەخورماتوو دوو کاندیدی یەک لایەن دەبێتە شەڕیان و بریندار هەیە

 

لەگوندی حەبەشی سنوری قەزای خورماتوو و نزیک ناوەندێکی دەنگدان، پێکدانان و ئاڵۆزی لەنێوان پاسەوانانی هەردوو کاندید، عاتف سەمین نەجار و مەھدی تەقی ئامرلی دروست دەبێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4، کاتێک هەردوو کاندید بەپاسەوانەکانیانەوە بەتەنیشت یەکدا تێپەڕیون لە نزیک ئەو بنکەی دەنگدانە، سووکایەتییان بەیەک کردووەو پاشان بووتە دەمەقاڵەیان و بەشەق و بۆکس کەوتونەتە گیان یەکتر و بەهۆیەوە یەکێک لە پاسەوانەکان برینداربووە.

 

عاتف نەجار بەرپرسی رێکخراوی بەدری حـ،،ـــەشــ،،ــدی شەعبیە لەخورماتوو و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین ، مەھدی تەقیش بەرپرسی رێکخراوی بەدرە لەئامرلی و لەھەمان کاتتدا پەرلەمانتارە ، هەردووکیشیان بۆ ئەم هەڵبژاردنە کاندیدی ھاوپەیمانی سەڵاحەدین موحدەــن.