دەنگدانی تایبەت
plus4
پێش کاتژمێرێک

🔶 ژمارەی دەنگدەری تایبەت کە ئەمڕۆ لەکەرکوک دەنگ دەدەن 61 هەزار و 62 کەسە.

🔶 لەو ژمارەیە 56 هەزارو 237 کەس دەنگدەری کەرکوکن و ئەوانەی تر لێرە بەشدار دەبن بەڵام دەنگیان بۆ پارێزگاکانی خۆیانە.

🔶دەنگدەرەکان بریتین لە پۆلیسی خۆجێی و تەشکیلاتی وەزارەتی ناوخۆ، سوپای عێراق، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی.

🔶راژەی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک کە لەسەر وەزارەتی ناوخۆن و ئەمڕۆ هەمویان دەنگ دەدەن، زیاتر لە 14 هەزار کارمەندە.

🔶بەڵام ئاماری ورد نییە لەبارەی ژمارەی سوپاو پێشمەرگەو پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی تر.

🔶لەکەرکوک ئەم 61 هەزار دەنگدەرە تایبەتە دابەشکراون بەسەر 29 ناوەندی دەنگدان لەسەنتەری شاری کەرکوک و قەزاکانی دوروبەری؛ لە 191 وێستگە دەنگ دەدرێت.