Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
بەفەرمی پارێزگاری کەرکوک پشووی فەرمیی ڕاگەیاند
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
ئیدارەی پارێزگای كەركوك، بڕیاریدا بەپشووی فەرمی لەسەرجەم قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەكان و باخچەكانی ساوایان بۆ سبەی و دووسبەی، تا كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەكان.
لەوبارەیەوە، ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری كەركوك سەبارەت بەپشووەکە ڕایگەیاند:
🔸 پشووەکە بۆ دڵنیابوونە لەبەردەوامبوونی پرۆگرامی خوێندن و یەكخستنی وانەكان لەنێوان قوتابخانەكاندا.
🔸 لەکاتێکدا زۆربەی قوتابخانەكان وەك بنكەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی بەكاردێن.
🔸 ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ هێزە ئەمنییەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لەپاراستنی ئاسایش و سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی 2025.




