Plus4
پێش کاتژمێرێک
سەعات 7ی بەیانیی ئەمڕۆ بەفەرمی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕاگیرا
بەبڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کاتژمێر 7:00ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، بەفەرمی بانگەشەی هەڵبژاردن لەتەواوی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە وەستا.
کۆمیسیۆن و بەر لە 24 لەدەستپێکردنی هەڵبژاردنی تایبەت و 72 کاتژمێر بەر لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی دەبێت.
بۆ ئەو مەبەستەش، دوێنێ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، تەواوی لیست و قەوارو کاندیدانی ئاگادارکردەوە کە لەدوای ئەو کاتەوە بەهیچ شێوەیەک بانگەشەکانیان درێژە پێنەدەن.




