plus4
پێش ٢ کاتژمێر
سبەی سەعات 7ی بەیانی بانگەشەی هەڵبژاردن دەوەستێت
بەبڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کاتژمێر 7:00ی بەیانیی سبەی شەممە، بەفەرمی بانگەشەی هەڵبژاردن لەتەواوی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە دەوەستێت.
ئەمەش بۆ ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن و بەر لەدەستپێکردنی هەڵبژاردنی تایبەت و 72 کاتژمێری تەواو بەر لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی دەبێت لەتەواوی وڵاتدا.
بۆ ئەو مەبەستەش، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تەواوی لیست و قەوارو کاندیدان ئاگاداردەکات کە لەدوای ئەو کاتەوە بەهیچ شێوەیەک بانگەشەکانیان درێژە پێنەدەن و ڕایانبگرن.




