plus4
پێش ٢ کاتژمێر
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا مەسرور بارزانی جێگری دووەمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر یەکێتی نەیەتە پێشەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوە بەدیلی دیکەیان هەیەو حکومەت بەبێ یەکێتی پێکدەهێنن ، نێچیرڤان بارزانی جێگری یەکەمی پارتی رایگەیاند، بەبێ یەکێتی حکومەتی هەرێم پێکنایەت.
هاوکات فازل میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە بەدیلی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ئەوەی دووپاتکردەوە کە بەدیلی یەکێتی هەر یەکێتییە.




