هێمن  مامەند
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

هێمن مامەند؛ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دیاری کوردستان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد: کارێکی پلانداڕێژراوی تـ.ـیرۆریسـ.ـتیم بەرامبەر ئەنجامدرا، ئەنجامدەریشی ئەو حزبە بوو کە سەردەشت عوسمانی تیـ.ـرۆرکرد، هەر ئەو حزبەش کە 6 ساڵە منیشی لەشاری خۆم دەربەدەرکردو بەردەوام هەڕەشەیە بۆسەر ژیانم ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە.

بەپێی وتەی هێمن مامەندو تیمی پارێزەرانی، گرووپی هەوڵی تـ.ـیرۆرکردنەکەی 10 کەس بوون کە 4ـیان تۆمەتباری سەرەکین و ئاسایشی سلێمانی بەکەمتر لە 24 کاتژمێر ئاشکرایکردن و ئێستاش داڵدە دراون.

هێمن مامەند زیاتر ڕوونیدەکاتەوە کە 3 تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوەکە پێشمەرگەی زێرەڤانین و پارتین، کەسی چوارەمیش تەنها بەهۆی ئەوەی بەڵێنی دامەزراندنی پێدراوە، لەهەوڵی تـ.ـیرۆرکردنی من تێوەگلاوە، ئەمە تەنها لەبەرئەوەی ڕاستی و حەق دەڵێم.

هێمن کە تائێستا پارچە فیشەکێک لەنێو جەستەی ماوەتەوەو سێ نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدراوە، هێشتا تەندروستیی زۆرباش نییە، لەڕۆژی 2ی ئەیلوولی ئەمساڵ، لەگەڕەکی عەقاریی شاری سلێمانی، لەلایەن چەند کەسێکەوە هەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی درابوو.