plus4
پێش 4 کاتژمێر
مامۆستا عەبدوڵڵاى دێرێ؛ زاناى بەناوبانگی ئایینى و بانگخوازی ناسراوی کوردستان، پێشنوێژی مزگەوتی هەنجیرەکەی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
ئەم زانا بەناوبانگەی کورد، شەوی ڕابردوو لەڕووداوی هاتووچۆکەی شەوی ڕابردووی شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود، بەردەم نەخۆشخانەی فاروق لەشاری سلێمانی برینداربوو، بەهۆی کاریگەریی برینەکانیەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لەڕووداوەکەدا حەوت کەس بەسەختی برینداربوون، یەکێک لەبریندارەکان مامۆستا عەبدوڵڵاى دێرێ بوو.
کەمێک بەر لەئێستاش، مەراسیمی ناشتنی تەرمی زانا ئاینییەکە ئەنجامدرا.




