plus4
berî 4 meh
بڕیارە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لەڕۆژی پێنجشەممە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، بڕی هاوکارییەکە لە 183 هەزار دینارەوە کەمکراوەتەوە بۆ نزیکەی 80 هەزار دینار، بەو پێیەش نزیکەی 100 هەزار دیناری هاوکارییەکە لەهەر پێشمەرگەیەک بڕاوەو تائێستاش هۆکارەکەی نازانرێت.
ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای پێشمەرگەی لیواکان دروستکردووەو پێیانوایە ئەمە سەرەتای هەنگاوێکە بۆ ئەوەی بەیەکجاری ئەو هاوکارییانە بۆ پێشمەرگە ڕابگیرێن.





